شه‌ش له‌ سووده‌كانی خواردنه‌وه‌ی ئاو له‌كاتی به‌یانیان بزانه‌

خواردنه‌وه‌ی ئاو له‌ كاتی به‌یانیان، به‌تایبه‌تی له‌سه‌ر گه‌ده‌ی خاڵی سوودێكی زۆری بۆ جه‌سته‌ی مرۆڤ ده‌بێت.

لێره‌دا باس له‌ 6 له‌ سووده‌كانی ده‌كه‌ین:

* هاوكارێكی باشه‌ بۆ له‌ ناوبردنی ئه‌و ژه‌هره‌ زیان به‌خشانانه‌ی له‌ نێو جه‌سته‌دا بوونیان هه‌یه‌.

*  خواردنه‌وه‌ی ئاو له‌ به‌یانیان هاوكارێكی باشه‌ بۆ به‌هێز كردنی شانه‌ی ماسوولكه‌كان و دروستكردنی شانه‌ی نوێی خوێن.

*پرۆسه‌ی هه‌رسكردن به‌شێوه‌یه‌كی باشتر كاره‌كه‌ی ئه‌نجام ده‌دات و كێشی مرۆڤ به‌شێوه‌یه‌كی ئاسان دابه‌زێ.

* هۆكارێكی باشه‌ بۆ ئه‌وه‌ی شۆردنه‌وه‌ی گه‌ده‌ بۆ ئه‌وه‌ی تووشی نه‌خۆشی نه‌بێت به‌ تایبه‌تی ترشه‌لۆكی گه‌ده‌.

*به‌رگری جه‌سته‌ به‌هێز ده‌كات و وزه‌ی نوێ ده‌به‌خشێته‌ جه‌سته‌ی مرۆڤ.

*هاوكارێكی باشه‌  بۆ خواردنی ژمی به‌یانیان.

ئا- كامران