نرخی خاوی برێنت به‌ 81 دۆلار و 5 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوەدەکرێت

لە بازاڕه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا، یه‌ك به‌رمیل خاوی برێنت به‌ 81 دۆلار و 5 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوەدەکرێت و یه‌ك به‌رمیل خاوی رۆژئاوای تێكساس، به‌ 77 دۆلار و 2 سەنت فرۆشرا.

دوێنێ نرخی یه‌ك به‌رمیل خاوی برێنت بۆ 83 و 47 سه‌نت به‌رز بووه‌وه‌ و رۆژه‌كه‌ی به‌ 81 دۆلار و 8 سه‌نت ته‌واوكرد.

ئه‌مڕۆش له‌ كاتژمێر 9:20ەوە نرخەکەی به‌ به‌راورد به‌ كاتی داخستنی بازاڕ به‌ڕێژه‌ی له‌سه‌دا 0،04 دابه‌زینی به‌ خۆیه‌وه‌ بینی و به‌ 81 دۆلار و 5 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌دەکرێت.

لە هەمان کاتدا یه‌ك به‌رمیل خاوی رۆژئاوای تێكساس (WTI)، به‌ 77 دۆلار و 2 سەنت فرۆشرا.

باس لەوەیش دەکرێت كه‌ ره‌نگه‌ لەڕووی تەکنیکییەوە خاوی برێنت لەنێوان 81 دۆلار و 14 سه‌نت بۆ 81 دۆلار و 50 سه‌نت بەرهەڵستی بنوێنێت و نرخه‌كه‌ی له‌نێوان 80 دۆلار و 78 سه‌نت بۆ 80 دۆلار و 42 سه‌نت بمێنێته‌وه‌.