یه‌كه‌م به‌فری ئه‌مساڵ له‌ پارێزگای ئه‌رده‌خانی كوردستانی توركیا باری

یەکەم بەفر له‌ سەنتەری پارێزگای ئه‌رده‌خان، هەروەها له‌ سەنتەری قەزای گۆله‌ سەربە پارێزگاکە باری.

كاته‌كانی ئێواره‌ باران بارین لە شاری ئەردەخان ده‌ستی پێ كرد و كاته‌كانی درەنگانی شەو گۆڕا بۆ باران و بەفر به‌ تێکەڵی.

ئەو ئۆتۆمبێلانەی لەسەر شەقام و كۆڵانه‌كان راگیرابوون بە بەفر داپۆشران.

هەروەها بەفربارین له‌ سەنتەری قەزای گۆله‌ سەربە پارێزگای ئەردەخان كاریگه‌ر بوو.

135