بارەگای بارزانی سەرەخۆشی لە خانەوادەی دكتۆر ئەبوبەكر عوسمان دەكات

له‌ پرسه‌نامه‌یه‌كدا بارەگای بارزانی سەرەخۆشی لە خانەوادەی دكتۆر ئەبوبەكر عوسمان دەكات.

ده‌قی پرسه‌نامه‌كه‌: 

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

بەڕێزان لە خانەوادەی دكتۆر ئەبوبەكر عوسمان

بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی كەسایەتی ئەكادیمی و نیشتیمانیپەورە و كۆمەڵایەتی شاری سلێمانی دكتۆر (ئەبوبەكر عوسمان) مان بیست.

بەم بۆنە خەمناكەوە، سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی خانەوادە بەڕێزەكەتان و تەواوی كەسوكار و خزمان و دۆستانی خوالێخۆشبوو دەكەین، خۆمان بەهاوبەشی خەمی هەموو لایەك دەزانین.

لە خودای مەزن داواكارین گیانی خوالێخۆشبوو كاكە دكتۆر ئەبوبەكر عوسمان بەر دلۆڤانی خۆی بخات و بە بەهەشتی بەرینی شاد بكات، دڵنەوایی و ئارامی بە خانەوادە و كەسوكارتان ببەخشێت.

انا للە و انا الیە راجعون

بارەگای بارزانی

6ی تشرینی یەكەمی 2021