دوای 10 ساڵ.. ئه‌مڕۆ بۆ یه‌كه‌مجار شه‌مه‌نده‌فه‌ر له‌ مووسڵ كه‌وته‌وه‌ كار

 

وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ی گه‌یاندنی عێراق ئاشكرای كرد، دوای دابڕانی بۆ ماوه‌ی 10 ساڵ، ئه‌مڕۆ دووشه‌م بۆ یه‌كه‌مجار شه‌مه‌نده‌فه‌رێك گه‌یشته‌‌ شاری مووسڵ.

شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كه‌ تایبه‌ت بوو به‌ گواستنه‌وه‌ی كاڵا و خواردنی به‌ستوو.

تالیب ئه‌لحسێنی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی هێڵی ئاسنی له‌ وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ ڕایگه‌یاند: كه‌وتنه‌كاری شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كه‌ دوای هه‌وڵ و كۆششی بێوچانی چاككردنه‌وه‌ی هێڵی ئاسنینی نێوان به‌غدا – مووسڵ دێت كه‌ له‌ ماوه‌یه‌كی كورتدا توانرا چاك بكرێته‌وه‌.

‌به‌ڕێوه‌به‌ره‌كه‌ی هێڵی ئاسنی جه‌ختی كرده‌وه‌ كه‌ چاككردنه‌وه‌ی شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كه‌ كاریگه‌ری ئه‌رێنی زۆر باشی له‌سه‌ر ئاڵوگۆڕی بازرگانی له‌نێوان شاری مووسڵ و شاره‌كانی تر ده‌بێت.

ڕأشیگه‌یاند كه‌ هێڵه‌ ئاسنینه‌كه‌ به‌شێوه‌یه‌كی پێشكه‌وتوو و هاوشێوه‌ی وڵاتانی دراوسێ دروستكراوه‌ و شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كه‌ش كاركردنی زۆر باشه‌.