هونه‌رمه‌ندێكی كورد كۆچی دوایی كرد

 شه‌وی ڕابردوو هونه‌رمه‌ندی به‌ توانای بواری گۆرانی مه‌ڕ بین سلێوه‌ حه‌ننا ئیبراهیم ناسراو به‌ (مه‌ڕبێن سڵێوه‌) كۆچی دوایی كرد.

هونه‌رمه‌ند مه‌ڕبین سڵیوه‌ له‌ ساڵ 1953 له‌ شاری كۆیه‌ له‌ دایك بووه‌، یه‌كه‌م به‌رهه‌می له‌ 12-7-1975 بڵاوكردۆته‌وه‌, ئه‌ندامی تیپی چاڵغی به‌غدادی بووه‌ به‌ زمانی كوردی و سریانی و عه‌ره‌بی و توركی و فارسی گۆرانی گوتووه‌.

له‌ ساڵانی 1991 – 1992 - 1993 به‌شداریی له‌ فه‌ستیڤاڵی (بابل) كردووه‌، خاوه‌نی چه‌ندین به‌رهه‌مه‌ به‌تایبه‌تی له‌ بورای مقامات.

ئا- كامران