پارێزگاری هه‌ولێر نووسه‌ر و ڕه‌خنه‌گری شانۆیی سه‌باح هورمز به‌سه‌رده‌كاته‌وه‌

ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هه‌ولێر، به‌ یاوه‌ری د. سالار عوسمان، بریكاری وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری و فه‌رهه‌نگ غه‌فوور، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ڕۆشنبیری و هونه‌ری هه‌ولێر، له‌ماڵه‌كه‌ی خۆی سه‌ردانی نووسه‌ر و ڕه‌خنه‌گری شانۆیی سه‌باح هورمز- یان كرد.

له‌م سه‌ردانه‌دا له‌ نزیكه‌وه‌ له‌ ڕه‌وشی ته‌ندروستییان پرسی كه‌ ماوه‌یه‌ك له‌ مه‌وبه‌ر نه‌شته‌رگه‌ری بۆ ئه‌نجامدرابوو  ،هه‌روه‌ها هیوای هه‌میشه‌ ساغ و سه‌لامه‌تییان بۆ خواست و ئاماده‌یی هه‌موو هاوكاریی و یارمه‌تییه‌كیان نیشاندا بۆ چاره‌سه‌ركردنی تاوه‌كو به‌ ته‌ندروستیيه‌كی باشتر بگه‌ڕێته‌وه‌ سه‌ر كار و ژیانی خۆی .

11

ئا- كامران