ئه‌ردۆغان و بایدن له‌ میانی لووتكه‌ی G20 دا كۆده‌بنه‌وه‌

ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان،سه‌ركۆماری توركیا، له‌ په‌راوێزی لووتكه‌ی G20 له‌گه‌ڵ جۆ بایدن، سه‌رۆكی ئه‌مریكا، كۆده‌بێته‌وه‌. 

به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ستكه‌وتوون، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له‌ لووتكه‌ی G20 كه‌ بڕیاره‌ له‌ مانگی تشرینی یه‌كه‌مدا له‌ رۆمای پایته‌ختی ئیتاڵیا به‌ڕێوه‌بچێت، به‌شداریی ده‌كات. 

ئه‌ردۆغان له‌ په‌راوێزی لووتكه‌كه‌دا له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌مریكا، جۆ بایدن، كۆده‌بێته‌وه‌.

44

له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌ به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی كرملین ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه‌ ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان،سه‌ركۆماری توركیا و فلادیمێر پوتین،سه‌رۆكی رووسیا كۆده‌بنه‌وه‌و په‌یوه‌ندییه‌ دوو قۆڵییه‌كان و كێشه‌ هه‌رێمایه‌تییه‌كان تاوتووێده‌كه‌ن.