كتێبی (ڕادیۆی ده‌نگی كوردستان مێژوو و به‌رده‌وامی) بڵاوكرایه‌وه‌

له‌ یادی دامه‌زراندنی ڕادیۆی ده‌نگی كوردستان، چاپی یه‌كه‌می كتێبی (ڕادیۆی ده‌نگی كوردستان مێژوو و به‌رده‌وامی) بڵاوكرایه‌وه‌ كه‌ به‌ هاوبه‌شی له‌لایه‌ن هه‌ریه‌ك له‌ به‌رێزان خوالێیخۆشبێت (د.حمید ئاكره‌یی) و (سه‌فه‌ر كه‌ریم هاواری) نووسراوه‌.

له‌ لێدوانێكی تایبه‌ت به‌ ماڵپه‌ری (كوردستان تیڤی) نووسه‌ر سه‌فه‌ر كه‌ریم هاواری ڕایگه‌یاند: كتێبی (ڕادیۆی ده‌نگی كوردستان مێژوو و به‌رده‌وامی) له‌ 196 لاپه‌ڕه‌ی ڕه‌نگاوڕه‌نگ پێك دێت, باس له‌ وێستگه‌كانی رادیۆی ده‌نگی كوردستان ده‌كات.

هه‌روه‌ها گوتی: دیزاینی به‌رگ و ناوه‌ڕۆك له‌لایه‌ن ئارمان هاواری و شكار ڕزگار گوڵپی جێبه‌جێ كراوه‌ و له‌ چاپخانه‌ی ئه‌مه‌زۆن له‌ شاری هه‌ولێر چاپكراوه‌.

شایانی باسه‌ كتێبه‌كه‌ له‌ یادی 58 ساڵه‌ی دامه‌زراندی ڕادیۆی ده‌نگی كوردستان وه‌ك دیار پێشكه‌ش به‌ ڕاگه‌یاندكار و كارمه‌ندانی ده‌نگی كورستان كرا. 

ئا- كامران