كونسوڵخانه‌ی چیك كۆنسێرتێكی هونه‌ری له‌ قه‌ڵای هه‌ولێر پێشكه‌ش كرد

 

به‌ بۆنه‌ى یادی 15 ساڵەی کردنەوەی کونسوڵخانەی چیک لە هەرێمی كوردستان، كۆنسیرتێكى هونه‌رى له‌سه‌ر قه‌ڵای هه‌ولێر پێشکەش کرا.

ئه‌مشه‌و چوراشەم، به‌ ئاماده‌بوونى ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر و میخال یفۆبۆدا کۆنسوڵی گشتیی کۆمارى چیک لە هەولێر و فەرهەنگ غەفوور بەڕێوەبەرى گشتیى ڕۆشنبیرى و هونەرى هەولێر و ژماره‌یه‌كی دیكه‌ له‌ كارمه‌ندانی كۆنسڵخانه‌كان و میوانان، له‌ سه‌ر قه‌ڵاى هه‌ولێر كۆنسێرتێكی هونه‌ری ئه‌نجام درا.

كۆنسێرته‌كه‌ گۆرانی و مۆسیقا بوو و به‌ بۆنه‌ى یادی 15 ساڵەی کردنەوەی کونسڵخانەی چیک بوو لە هەرێمی کوردستان.

 

jpg.jpg
jpg2.jpg
jpg1.jpg
jpg5.jpg