Erbil 15°C پێنجشەممە 28 ئازار 10:59

له‌ ڕۆژی جیهانی مافی به‌ده‌ستهێنانی زانیاری.. حکوومه‌تی هه‌رێم پابه‌ندی خۆی دووپات ده‌کاته‌وه‌

کوردستان TV
100%

 

بە بۆنەی ڕۆژی جیهانیی مافی بەدەستهێنانی زانیاری، حکوومەتی هەرێمی کوردستان وەک هەمیشە پێداگرى لەسەر بوونى مافى بەدەستهێنانى زانیارى دەکاتەوە.

فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری بڵاوی كرده‌وه‌: حكوومه‌تی هه‌رێم پابەندى خۆى دووپات دەکاتەوە لەوەى کە داتا و زانیاریی گشتی بڵاو بکاتەوە و هەموو کەس بە ئاسانى دەستیان پێى ڕابگات ئەمەشى لەسەر بنەماى یاسای ژمارە (11)ی ساڵی 2013 یاسای مافی دەستکەوتنی زانیاری لە هەرێمی کوردستان ـ عێراق ئەنجام داوە کە خۆى لە خۆیدا یاساکە وەک دەستکەوتێک هەژمار دەکرێت چ بۆ حکوومەت و چ بۆ هاووڵاتییان.


هه‌روه‌ها زانیارییە فەرمییەکانى حکوومەتى هەرێمى کوردستان لەچوارچێوەى پۆرتاڵی حکوومەت دەخرێنەڕوو تا فەرمانبەران و هاووڵاتییان و میدیاکاران و خاوەنکاران بتوانن بە زووترین کات و ئاسانترین ڕێگە دەستیان پێ ڕابگات.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.