له‌ دووزخورماتوو شه‌ڕ له‌نێوان سوپای عێراق و چه‌كدارانی داعش ڕوویداوه‌

 

ئه‌مشه‌و سێشه‌م له‌ سنووری شارۆچكه‌ی دووزخورماتوو شه‌ڕ له‌نێوان سوپای عێراق و چه‌كدارانی داعش ڕوویداوه‌.

سه‌رچاوه‌ ئه‌منییه‌كانی عێراق ئاشكرایان كرد، ئه‌مشه‌و له‌ گوندی به‌سته‌ملی له‌ ڕۆژئاوای شارۆچكه‌ی دووزخورماتوو شه‌ڕ له‌نێوان سوپای عێراق و چه‌كدارانی داعش ڕوویداوه‌.

به‌گوێره‌ی زانیارییه‌ سه‌ره‌تاییه‌كان، ئه‌ندامێكی سوپای عێراق له‌ هێرشه‌كه‌ی ئه‌مشه‌ودا به‌ده‌ستی چه‌كدارانی داعش كوژراوه.‌