نرخی نه‌وت 80 دۆلاری تێپه‌ڕاند

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 28-9-2021 نرخی نه‌وتی خاوی برێنت ژماره‌ی پێوانه‌یی تۆماركردوو بۆ هه‌ر به‌رمیلێك 80 دۆلاری تێپه‌ڕاند.

له‌كاتی كردنه‌وه‌ی بازاڕه‌كانی نه‌وت نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی برێنت به‌ 80 دۆلارو 16 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا.

هاوكات نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی تێكساس گه‌یشته‌ 76 دۆلار 36 سه‌نت.