نرخى غاز به‌رزترین ئاستى مێژوویى تۆمار ده‌كات

ئه‌مڕۆ سێشه‌م نرخى غازی سروشتی له‌ وڵاتانی ئه‌وروپا به‌رزترین ئاستى تۆمار كرد بۆ هه‌ر هه‌زار مه‌ترى سێجا نرخه‌كه‌ى گه‌یشته‌ 100 دۆلار.

به‌پێى ئاژانسى هه‌واڵى (تاس)ى ڕووسى غازی سروشتی بۆ هه‌ر هه‌زار مه‌ترى سێجا نرخه‌كه‌ى گه‌یشته‌ 100 دۆلار كه‌ زۆرێك له ‌هۆكاره‌كان كاریگه‌ریان هه‌یه‌  له‌سه‌ر نرخه‌كان وه‌ك كه‌شوهه‌وا و داواكارى زیاتر له‌لایه‌ن وڵاتانی ئاسیاوه‌.

سه‌باره‌ت به ‌به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخه‌كانی غازیش له ‌ئه‌وروپا، شاره‌زایان جه‌خت له‌وه‌ ده‌كه‌نه‌وه‌ كه‌ زیاتر ده‌گه‌ڕێته‌وه‌  بۆ نزیكبوونه‌وه‌ى زستانێكى سه‌خت و كه‌مبوونه‌وه‌ى ئاستى غاز له ‌كۆگاكان.

شاره‌زایان ئه‌وه‌ش ده‌خه‌نه‌ڕوو كه‌ غازى سروشتى له ‌ڕووسیاوه‌ به‌ره‌و ئه‌وروپا له ‌ڕێڕه‌وى باكوور-2 ده‌ڕوات، ئه‌مه‌ش وا ده‌كات نرخه‌كان له‌ ئه‌وروپا سه‌قامگیر بێت.

هاوكات له‌ مانگى ڕابردوودا كۆمپانیاى گازپڕۆمى ڕووسى باسى له‌وه ‌كردبوو كه‌‌ كارى ڕاكێشانى بۆڕییه‌كانى ته‌واو بووه‌ و ئێستاش پڕۆژه‌كه‌ پێویستى به ‌ڕێگه‌پێدانى وڵاتی ئه‌ڵمانیایه‌ تا غازی سروشتی له ‌ڕووسیاوه‌ به‌ره‌و ئه‌ڵمانیا و ئه‌وروپا بڕوات.