برا گه‌وره‌ی هونه‌رمه‌ند حه‌سه‌ن زیره‌ك كۆچی دوایی كرد

حاجی حوسێن زیره‌ك برا گه‌وره‌ی هونه‌رمه‌ند حه‌سه‌ن زیره‌ك،به‌ هۆی نه‌خۆشی جه‌ڵته‌ی دڵ كۆچی دوایی كرد.

له‌ ڕاگه‌یاندێكی بنه‌ماڵه‌ی حه‌سه‌ن زیره‌كدا هاتووه‌ "به‌هۆی نه‌خۆشی ڤایرۆسی كۆڕۆنا ،له‌ پێناو سه‌لامه‌تی وپاراستنی گیانی هاووڵاتییان پرسه‌ دانانێین". 

حه‌سه‌ن زیره‌ك له‌ ساڵی 1921 له‌ شاری بۆكان له‌ دایك بووه‌ له‌ ساڵی 1972 له‌ رۆژی 26ی 6 له‌ ته‌مه‌نی 51 ساڵیدا كۆچی دوای كردووه‌،"كوردێكی بێغه‌ل و غه‌ش "بووه‌ وه‌ك خۆی ده‌ڵێت، خه‌ونی به‌ ئازادی میله‌ته‌كه‌یه‌وه‌ بینیوه‌ و سه‌رده‌می حزبی دیموكراتی مهابادی به‌ خۆشترین قۆناغی ژیانی زانیوه‌ " ئێستام گه‌لێك خۆشتره‌ له‌ سه‌رده‌می دیموكرات ".
ئا- كامران