Erbil 15°C پێنجشەممە 28 ئازار 11:40

ڕاگه‌یاندنی هاتوچۆی هه‌ولێر: سه‌یر و سه‌مه‌ره‌ترین ڕووداوی هاتوچۆی ساڵ ڕووی دا

کوردستان TV
100%

 

به‌ڕێوه‌به‌ری ڕاگه‌یاندنی هاتوچۆی هه‌ولێر ڕایگه‌یاند، سه‌ر له‌ ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌م لە چۆلترین شەقامی هەولێر و ڕێکخراوترین شەقام لە ڕووی هاتوچۆوە ڕووداوێکی هاتوچۆ ڕووی دا كه‌ به‌ سه‌یر و سه‌مه‌ره‌ترین ڕووداوی هاتوچۆی ساڵ هه‌ژمار ده‌كرێ.

فازڵ حاجی به‌ڕێوه‌به‌ری ڕاگه‌یاندنی هاتوچۆی هه‌ولێر ڕایگه‌یاند: کاتژمێر 30و5ی سەر لە ئێوارەی ئەمڕۆ لەسەر شەقامە خەدەمییەکەی 150مەتری بەرامبەر گەڕەکی مامۆستایان، پێکدادانێکی ڕووبەڕوو ڕووی دا لەنێوان 2 ئۆتۆمبێڵی کیا لە جۆرەکانی مینی پاس وتایبەت.

هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: لە ئەنجامی ڕووداوەکە شوفێری هەردوو ئۆتۆمبێڵ زۆر بە سەختی زامدار بوون، جگە لە کەوتنەوەی زیانێکی ماددی زۆر.

حاجی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا: ئەوەی جێگای سەرنجیش بوو لەو ڕووداوە چەند شتێک بوو کە یەکەمیان شەقامەکە بە بەردەوام چۆڵە، دووەمیان ئاست و مەودای بینین بۆ چەندین کیلۆمەترە نەک چەند مەترێك، سێیەمیان شەقامە خەدەمییەکە دووسایدی جیایە لە تەنیشت یەکتر، واتا شوفێران بێ هیچ کێشەیەک دەتوانن بەکاری بێنن.

له‌ كۆتاییدا جه‌ختی كرده‌وه‌ كه‌ دەتوانن ئەو ڕووداوە بە سه‌یر و سەمەرەترین ڕووداوی ساڵ دابنێین، چونکە نموونەی ئەو شەقامە نە لە کوردستان و نە لە هەموو عێراق بوونی نییە لە ڕووی ڕێکخستنەوە ، کەچی ئەو ڕووداوە مەترسیدارەی لێ کەوتۆتەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.