نرخی نه‌وت نزیك ده‌بێته‌وه‌ له‌ 80 دۆلار


ئەمڕۆ دووشەممە 27 ى 9 ى 2021 ، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لەبازاڕەکانی جیهاندا بە 78 دۆلار و22 سەنت مامەڵەی پێوەکراوە.
هه‌روه‌ها به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی ئه‌مریكاش( ته‌كساس) به‌ 75 دۆلار  سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كراوه‌.

ئه‌م نرخه‌ی ئه‌مڕۆی نه‌وت له‌ بازاڕه‌كانی جیهاندا، به‌راورد به‌رۆژ و هه‌فته‌كانی پێشوو به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌خۆوه‌ بینیوه‌ .

لەدوای بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا و وەستانی چالاکییە ئابوری و بازرگانی و پیشەسازیەکان لە ساڵی 2020 دا نرخی نەوت بۆ نزمترین ئاستی لە مێژوودا دابەزی ،  كه‌ به‌ 20 دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرا .
به‌ڵام دواتر  به‌هۆی ئه‌و رێو شوێنانه‌ی له‌سه‌ر ئاستی جیهان بۆ رووبه‌رووبونه‌وه‌ی كۆڕۆنا گیرایه‌ به‌ر ، به‌ تایبه‌تی بەدەستخستنی ڤاکسین و سیاسەتی وڵاتانی ئۆپیک پڵەس و پابەندبون بە کەمکردنەوەی ئاستی هەناردەکردن و دوبارە دەستکردنەوە بە چاڵاكییه‌ ئابوری و بازرگانی و پیشه‌سازییه‌كان، هۆکاری بەرزبونەوەی نرخی ئێستای نەوتن لە جیهاندا.
 

دارشتنه‌وه‌ی هه‌واڵ - شوان عه‌زیز