له‌ ڕووداوێکی هاتووچۆ 5 کەس لە شارەدێی عوزێم گیانیان لە دەستدا

بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە 26ـی ئەیلوولی 2021 لە شارەدێی عوزێم-ی سەر بە پارێزگای دیالە لەسەر ڕێگەی نێوان کەرکووک- بەغدا بەهۆی ڕووداوێکی هاتووچۆوە 5 کەس گیانیان لەدەستدا.

لەو بارەیەوە سەرچاوەیەک لە پۆلیسی شارەدێی عوزێم بە ماڵپەڕی کوردستان تیڤی ڕاگەیاند، بەهۆی ڕووداوێکی هاتووچۆوە، سەرجەم سەرنشینانی ئۆتۆمبێلێک کەوا پێکهاتوون لە دوو پیاو و دوو ئافرەت و منداڵێک، بەهۆی ڕووداوەکەوە گیانیان لەدەستدا و پاشان تەرمەکانیان گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانە.