به‌هۆی بارانبارینی به‌لێزمه‌ لافاو له‌ وان رووی دا

به‌هۆی ئه‌و بارانه‌ به‌لێزمه‌ی شارۆچكه‌ی توشبا'ی له‌ پارێزگای وان له‌ كوردستانی توركیا گرته‌وه‌، ژماره‌یه‌ك چه‌م سه‌ڕێژ بوون و نهۆمی زه‌مینی ژماره‌یه‌ك خانوو و شوێنكار ژێرئاو كه‌وتن.

هۆبه‌ی وان'ی فه‌رمانگه‌ی به‌ڕێوه‌بردنی كاره‌ساته‌كان و باری له‌ناكاو رایگه‌یاند ئه‌م باران بارینه‌ به‌لێزمه‌ی شارۆچكه‌كه‌ی گرتووه‌ته‌وه‌ بووه‌ته‌ هۆی سه‌رڕێژبوونی ژماره‌یه‌ك چه‌م.

له‌ ئاكامدا نهۆمی زه‌مینی ژماره‌یه‌ك خانوو و شوێنكار ژێرئاو كه‌وتن.له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ به‌فر له‌ چیای سوپحان له‌ وان باری.
دوای نزمبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما له‌گه‌ڵ هاتنی وه‌رزی پاییزدا، یه‌كه‌م به‌فر له‌ چیای سوپحان باری كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ چیا هه‌ره‌ به‌رزه‌كانی توركیا.
به‌فر لووتكه‌ی چیاكه‌ كه‌ چوار هه‌زار و 58 مه‌تر له‌ ئاستی ده‌ریاوه‌ به‌رزه‌، سپی كردووه‌.