Erbil 15°C پێنجشەممە 28 ئازار 11:33

فڕۆکە جەنگییەکانی عێراق حەشارگەیەکی داعشیان لە زنجیرە چیاکانی حەمرین بۆردومانکرد

چوار تیرۆریستی داعش کوژراون و حەشارگەکەیش خاپوورکراوە
کوردستان TV
100%

لیوا یەحیا رەسوڵ، گوتەبێژی فەرماندەی گشتیی ھێزە چەکدارەکانی عێراق، لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە ئەمڕۆ پێنجشەممە، پشت بەستن بە زانیارییە ھەواڵگرییەکان فڕۆکە جەنگییەکانی عێراق حەشارگەیەکی داعشیان لە زنجیرە چیاکانی حەمرین بۆردومانکردووە.

راشیگەیاندووە ئەو حەشارگەیەی کە بۆردومانکراوە، لەلایەن تیرۆریستانی داعشەوە لە پەلامارەکانی ئەم دواییە بۆسەر ھێزە ئەمنییەکان لە پارێزگای کەرکووک بەکارھێنرابوو.

لیوا یەحیا رەسوڵ هەروەها باسی لەوەشکردووە کە شەڕ و پێکدادان لەنێوان ھێزە ئەمنییەکان و تیرۆریستانی داعش لە ناوچەکە روویداوە و گوتی: "لە ئاکامی بۆردومان و شەڕ و پێکدادانەکەدا، چوار تیرۆریستی داعش کوژراون و حەشارگەکەیش خاپوورکراوە".

گوتەبێژی فەرماندەی گشتیی ھێزە چەکدارەکانی عێراق، لیوا یەحیا رەسوڵ راشیگەیاند کە ئۆپەراسیۆنی ھێزە ئەمنییەکان، بە ئامانجی پشکنین و گەڕان بە دوای حەشارگەکانی داعشدا لە ناوچەکە بەردەوامە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.