ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستان سه‌ره‌خۆشی له‌ په‌روه‌ر سدیق ده‌كات


بەڕێز -  په‌روه‌ر سدیق ،   بێژه‌ر و  سه‌رپه‌رشتیاری ستافی په‌یامنێران له‌ ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستان  . 

به‌دڵگرانیه‌كی زۆره‌وه‌ هه‌واڵی كۆچی دوایی باوكی به‌رێزتانمان پێگه‌یشت.

پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی به‌ڕێزتان و خانه‌واده‌ و ته‌واوی خزم و دۆستانتان ده‌كه‌ین، خۆمان به‌ هاوبه‌شی خه‌متان ده‌زانین.

له‌ خودای گه‌وره‌ داواكارین باوكی خوالێخۆشبووتان به‌ر ره‌حمه‌تی خۆی بخات و به‌ به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بكات ، دڵنه‌وایی و ئارامیش به‌ به‌ڕێزتان و كه‌سوكارتان و هه‌موو لایه‌ك ببه‌خشێت.

انا للە و انا الیە راجعون

ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستان

9-23 -2021