ڕووسیا ونبوونى فڕۆكه‌یه‌كی وڵاته‌كه‌ی ڕاده‌گه‌یه‌نێ

وه‌زاره‌تى فریاكه‌وتنى ڕووسی ونبوونى فڕۆكه‌یه‌كى وڵاته‌كه‌ی له ‌جۆرى (ئان-26) ڕاگه‌یاند و سه‌رنشینی ناو فڕۆكه‌كه‌ش 6 كه‌سن.

وه‌زاره‌تى فریاكه‌وتنى رووسیا ئه‌وه‌شى ڕاگه‌یاند كه‌ فڕۆكه‌كه‌‌ له ‌سیسته‌می ڕاداره‌كانى هه‌رێمى خابارۆفسكه‌ى خوارووى رۆژهه‌ڵاتى وڵات ونبووه‌.

ده‌زگاى تاقیكردنه‌وه‌ و سیسته‌مى ئاسمانى به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ستی كه‌وتووه‌ باس  له‌وه ‌ده‌كات كه‌ سیسته‌می ڕاداره‌كانیان له ‌ناوچه‌یه‌كى چیاییدایه‌ له ‌دوورى 36 كیلۆمه‌تر له‌ شارى خابارۆفسكه‌، فڕینی فڕۆكه‌كه‌‌ش ئه‌زموونی و تاقیكردنه‌وه‌یی بووه‌‌ تا  ته‌كنیكى ئامێرى په‌یوه‌ندییه‌ ئاسمانییه‌كان له ‌دۆخێكى باشدا تاقی بكرێته‌وه‌.

له‌لایه‌كى دیكه‌وه‌ به‌پێى سه‌رچاوه‌كانی ئاژانسى (ئینته‌رفاكس)، فڕۆكه‌كه‌ به‌ به‌رزى 600 مه‌تری بڵندی له‌ ئاستی زه‌وییه‌وه‌ فڕێوه‌ و له ‌دواى ونبوونیشى تیمه‌كانى رزگاركردن هه‌موو ناوچه‌كه‌ گه‌ڕاون تا بیدۆزنه‌وه‌.
R T