نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی برێنت گه‌یشته‌ 75 دۆلار و 43 سه‌نت

نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی برێنت له‌ بازاڕه‌كانی جیهاندا گه‌یشته‌ 75 دۆلار و 43 سه‌نت.

رۆژی هه‌ینی رابردوو نرخی به‌رمیلێك نه‌وت گه‌یشته‌ 74 دۆلار و 65 سه‌نت و رۆژه‌كه‌ی به‌ 75 دۆلار و 34 سه‌نت ته‌واو كرد.

كاتژمێر 20:09 ی خووله‌كی به‌یانی ئه‌مڕۆ، نرخه‌كان به‌رزبوونه‌وه‌یان به‌خۆوه‌بینی و به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی برێنت به‌ 75 دۆلار و 43 سه‌نت فرۆشرا.

له‌ هه‌مان كاتیشدا به‌رمیلێك خاوی رۆژئاوای تێكساس به‌ 71 دۆلار و 58 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا.