گوتێرێس ره‌خنه‌ له ‌نادادپه‌روه‌رى دابه‌شكردنى قاكسینى كۆڕۆنا ده‌گرێ

ئه‌نتۆنیۆ گوتێرێس سكرتێری گشتى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، ئه‌مڕۆ سێشه‌م له‌ لێدوانێكدا ڕه‌خنه‌ى له‌ نادادپه‌روه‌رى دابه‌شكردنى ڤاكسینى كۆڕۆنا  گرت، باسى له‌وه‌ كرد كه‌ 90% دانیشتووانى ئه‌فریقیا چاوه‌ڕوانى ئه‌وه‌ن ڤاكسین لێبده‌ن دژ به‌و په‌تایه‌.

سكرتێری گشتى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له كۆبوونه‌وه‌ی 76مین خولی كۆمه‌ڵه‌ى گشتیى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌ ‌نیۆریۆڕك دڵگرانى خۆى ده‌ربڕى سه‌باره‌ت هاوكارینه‌كردنى ولاتانى جیهان له ‌بوارى ڤاكسیندا له ‌كاتێكدا په‌تاى كۆڕۆنا بۆته‌ هۆى قه‌یرانێك له‌ سه‌رجه‌م ده‌وڵه‌تانى جیهاندا.

گۆتێرێس له‌ وتاره‌كه‌ی خۆیدا له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ داواى له‌ هه‌ردوو وڵاتی چین و ئه‌مریكا كرد به‌ره‌وه‌ گفتوگۆ و له‌ یه‌كتر گه‌یشتن هه‌نگاو بنێن، نه‌وه‌ك پشێووییه‌كان زیاتر بێت، داواشى له‌هه‌موو لایه‌نه‌كانى وڵاتی ئه‌سیوپیا كرد ده‌ست به‌ گفتوگۆى سیاسى بكه‌ن.