خه‌میس خه‌نجه‌ر: سه‌رۆك بارزانی ڕێگه‌ی نه‌دا ئافره‌ت و پیاوانمان بكه‌ونه‌ ژێر ده‌ستی تاریك په‌رستان

له‌ په‌راوێزی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن شێخ خه‌میس خه‌نجه‌ر، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی كۆڵنه‌دان له‌ فه‌للوجه‌ ووتارێكی بۆ جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی پێشكه‌ش كردو گوتی : به‌ناوی ئێوه‌وه‌ سوپاسی جه‌نابی سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی ده‌كه‌ین كه‌ پاڵپشتی خه‌ڵكه‌كه‌ی ئێمه‌ی له‌ ڕۆژانی كۆچكڕه‌وییه‌كه‌مانی كرد ، هه‌روه‌ها سوپاسی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین كه‌ به‌ گه‌ل و حكومه‌ته‌وه‌ خزمه‌تێكی بێ پایانیان كردین .

خه‌نجه‌ر گوتیشی: لێره‌دا سوپاسی ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ ده‌كه‌ین كه‌ ئه‌و كاتانه‌ی تائیفییه‌كان ڕێگریان لێكردین بچینه‌ شار و پایته‌خته‌كه‌مان، ئه‌وه‌بوو پاڵه‌وانانه‌ سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی بڕیاری كردنه‌وه‌ی ده‌رگای كوردستانی دا و ده‌رگایان بۆ كردنیه‌وه‌ و گووتی به‌خێربێن بۆ كوردستان  و هه‌ر چییه‌ك ڕووبدات له‌ خروقات له‌ پردی (بزێبز )ناهێلم ئافره‌ت و پیاوانی ئه‌نبار و فه‌للوجه‌ بكه‌ونه‌ به‌رده‌ستی ئه‌وانه‌ی له‌ پردی ( بزێبز)ن .

سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی كۆڵنه‌دان گوتیشی: ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی به‌ڕێز مه‌سعود بارزانی هه‌رگیز له‌ یاد ناكرێت .

ئا/ فه‌رمان عه‌لی