توركیا.. بەهۆی وەرگەڕانی پاسێکەوە 14 کەس برینداربوون


لە شاری قۆنیا پاسێکی نەفەرهەڵگر وەرگەڕا و لە ئاکامدا، 14 کەس برینداربوون.

رووداوەکە لەسەر رێگای سەرەکی نێوان قۆنیا-ئادانا روویدا و بووە هۆی برینداربوونی شۆفێر و 13 سەرنشینی پاسەکە.

لەئێستاشدا رەوشی تەندروستیی شۆفێرەکە ناجێگیرە و چارەسەری بریندارەکانی دیکەش بەردەوامە.

لێکۆڵینەوەش لە رووداوەکە دەستی پێ کردووە و بەگوێرەی زانیارییە بەراییەکان لەناو پاسەکەدا، 31 کەس هەبوون و پاسەکە لە شاری بینگۆل-ەوە بەرەو ئیزمیر بەڕێکەوتووە.