پۆلیسی سلێمانی: سێ كه‌س به‌ تۆمه‌تی كڕین و فرۆشتنی چه‌ك ده‌ستگیركران

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایگه‌یاند: له‌ دوو چالاكی‌ جیادا، مه‌فره‌زه‌كانی‌ به‌شی‌ پۆلیسی‌ ناوشار ڕۆژئاوا-بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ سه‌رچنار 3 تۆمه‌تباریان ده‌ستگیركرد كه‌ کڕین و فرۆشتنیان به ‌چه‌كی‌ بێ مۆڵه‌ت‌ و نایاسایی‌ كردبوو.

له‌ ڕاگه‌ێندراوی بەڕێوەبەرایەتییه‌كه‌دا هاتووه‌: دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ زانیاری گه‌یشته‌ هێزه‌كانی‌ پۆلیس كه‌ 2 تۆمه‌تبار کڕین و فرۆشتن‌ به ‌چه‌كی‌ بێ مۆڵه‌ت‌ و نایاسایی‌ ده‌كه‌ن، هێزه‌كانی‌ پۆلیس لێكۆڵینه‌وه‌كانیان ده‌ستپێكرد و پاش وه‌رگرتنی‌ بڕیاری‌ دادوه‌ر توانرا هه‌ردوو تۆمه‌تباره‌كه‌ له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی‌ بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ سه‌رچناره‌وه‌ ده‌ستگیربكرێن، له ‌كاتی‌ ده‌ستگیركردنی‌ تۆمه‌تباره‌كانیشدا ده‌ستگیرا به‌سه‌ر 2 چه‌ك له ‌جۆری‌ ده‌مانچه.

پۆلیسی سلێمانی ڕاشیگه‌یاند‌: له‌لایه‌كی‌ دیكه‌وه‌ مه‌فره‌زه‌كانی‌ بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ سه‌رچنار تۆمه‌تبارێكی‌ دیكه‌یان ده‌ستگیر كرد كه‌ کڕین و فرۆشتنی‌ به‌ چه‌كی‌ بێ مۆڵه‌ت ‌و نایاساییه‌وه‌ كردبوو، له ‌كاتی‌ ده‌ستگیركردنی‌ تۆمه‌تباره‌كه‌دا ده‌ستگیرا به‌سه‌ر 2 چه‌ك له ‌جۆری‌ ده‌مانچە‌.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌ ئێستادا هه‌رسێ تۆمه‌تبار (ك، ر، ع) و (ئــ، ج، ر) و (هـ ، ح، ر) به ‌بڕیاری‌ دادوه‌ر و به‌ پێی‌ مادده‌ی‌ 3/21ی‌ لە یاسای چه‌ك ڕاگیراون ‌و لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامه‌.