وادەی دابەشكردنی مووچەی مانگی ئەیلوول راگەیه‌ندرا

حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان واده‌ی دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی ئه‌یلوولی دام و ده‌زگاكانی راگه‌یاند .


د.جوتیار عادل ، گوته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ده‌زگاكانی راگه‌یاندنی راگه‌یاند: رۆژی شه‌ممه‌ 25 ى 9 ى 2021، ده‌ست به‌دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی ئه‌یلول ده‌كرێت.


حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌مانگه‌كانی پێشوودا له‌ده‌ستپێكدا مووچه‌ی وه‌زاره‌ته‌كانی پێشمه‌رگه‌ و ته‌ندروستی و په‌روه‌رده‌ی دابه‌ش ده‌كرد و دواتریش مووچه‌ی ته‌واوی شوێن و وه‌زاره‌ته‌كانی دیكه‌ دابه‌ش ده‌كرا.