له‌ ئاكرێ نه‌خۆشخانه‌یه‌ك نۆژه‌نكرایه‌وه‌

ئه‌مڕۆ دووشه‌م به‌ ئاماده‌بوونی وه‌زیری ته‌ندروستیی هه‌رێمی كوردستان مه‌ڕاسیمی كردنه‌وه‌ و نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی ئافره‌تان و منداڵانی ئاكرێ به‌ڕێوه‌چوو.

مەڕاسیمی کردنەوە و نۆژەکردەوەی نەخۆشخانە تایبه‌ته‌كه‌ی ئافرەتان و منداڵان لە قەزای ئاکرێ بە ئامادەبوونی د. سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی و د. سرهنگ جامباز بەڕێوەبەری گشتیی پلان و د. ئەفراسیاب مووسا بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستی دهۆک و قائمقامی قەزای ئاکرێ به‌ڕێوه‌چوو.

نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی نه‌خۆشخانه‌كه‌ لەلایەن تیمی ئیتاڵی ئایسپۆ و سەرپەرشتیکردنی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی تەندروستی دهۆک جێبەجێ کراوە.

نۆژەکردنەوەی نەخۆشخانەكه‌  پێكهاتووه‌ له‌ دروستکردنی بەشەکانی هۆڵی نەشتەرگەری و چاودێری چڕی منداڵە ناکامەکان و قاوش و هۆڵەکانی لەدایکبوون بۆ چارەسەری نەخۆشانی ئافرەتان و لەدایکبوون و نەخۆشییەکانی منداڵان.