سه‌رۆكی حكومه‌تى هه‌رێم دەستخۆشى لە جووتیارانی کوردستان ده‌كات

مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌ په‌ڕه‌ی فه‌رمی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك ده‌ستخۆشی له‌ جووتیارانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات بۆ بره‌ودان به‌ به‌رووبوومى خۆماڵی.

سه‌رۆكی حكومه‌ت ڕایگه‌یاندووه‌: ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە 20 ی ئەیلوولی 2021 سەردانی پێشانگای ساڵانەی بەرووبوومی کشتوکاڵی ناوخۆیی ( ترێ و هەنگوین )مان لە شاری دهۆک کرد و بەشەکانی پێشانگاکەمان بەسەرکردەوە و دەستخۆشیمان لە جووتیارانی کوردستان کرد بۆ برەودان بە بەرووبووم و بەرهەمی خۆماڵی.

هه‌روه‌ها ڕاشیگه‌یاندووه‌: پشتیوانیی حکومەتی هەرێمی کوردستانیشمان بۆ پەرەپێدان و گرنگیدانی زیاتر بە کەرتی کشتوکاڵ و پشتگیریکردنی بەرهەمی جووتیارانی هەرێمی کوردستان دووپات کردەوە .