به‌چاودێری مه‌سرور بارزانی پڕۆژه‌یه‌كی دیكه‌ی كاره‌با له‌هه‌ولێر ده‌كرێته‌وه‌

وه‌زاره‌تی كاره‌با رایده‌گه‌ێنێت: سبه‌ی پڕۆژه‌یه‌كی دیكه‌ی كاره‌با له‌هه‌ولێر ده‌كرێته‌وه‌.
 له‌ راگه‌یاندراوێكدا وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه‌: سبه‌ی سێشه‌ممه‌ 21 - 9 - 2021 ، به‌چاودێری مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ مه‌راسیمێكدا ، وێستگه‌ی 132 كه‌ی ڤی  گه‌ڕه‌كی نووسه‌ران ده‌كرێته‌وه‌.
 
وه‌زاره‌تی كاره‌با رایده‌گه‌ێنێت: پڕۆژه‌كه‌ به‌ گوژمه‌ی ی 13 ملیۆن و 182 هەزار دۆلار جێ به‌جێكراوه‌.

شوان عه‌زیز