سه‌رۆك كۆماری پێشووی جه‌زائیر له‌ ته‌مه‌نی 84 ساڵیدا كۆچی دواییكرد

له‌ساڵی 2015 ه‌وه‌ تووشی ئیفلیجی نیمچه‌یی مێشك ببوو

عه‌بدولعه‌زیز بوته‌فلیقه‌، سه‌ركۆماری پێشووی جه‌زائیر، له‌ ته‌مه‌نی 84 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.

سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری جه‌زائیر بڵاوی كرده‌وه‌، عه‌بدولعه‌زیز بوته‌فلیقه‌ كۆچی دوایی كردووه‌، به‌ڵام ورده‌كاریی زیاتری له‌و باره‌یه‌وه‌ ئاشكرا نه‌كرد.

بوته‌فلیقه‌ كه‌ دوای شه‌ڕی ناوخۆ له‌و وڵاته‌ له‌ ساڵی 1999دا ده‌ستبه‌كار بوو، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی له‌ساڵی 2015 ه‌وه‌ تووشی ئیفلیجی نیمچه‌یی مێشك ببوو، و ره‌وشی ته‌ندروستی تێك چوو، به‌رده‌وام بوو له‌ به‌ڕێوه‌بردنی وڵات.

خۆبه‌ربژێر كردنه‌وه‌ی بوته‌فلیقه‌ بۆ خولی پێنجه‌م له‌ شوباتی 2019دا ناڕه‌زایی توندی لێ كه‌وته‌وه‌. له‌ به‌رامبه‌ر هه‌ڵكشانی ناڕه‌زایه‌تییه‌كاندا، له‌و كاته‌دا سوپای جه‌زائیر كه‌ به‌ بڕبڕه‌ی پشتی رژێم داده‌ندرا، پشتیوانی خۆی بۆ خۆپیشانده‌ران ده‌ربڕی و بوته‌فلیقه‌یش ناچار بوو له‌ نیسانی 2019دا ده‌ست له‌كار بكێشێته‌وه‌.