ڤیدیۆ .. كۆمه‌ڵه‌ بزنێك وه‌كو باڵنده‌ له‌سه‌ر دره‌ختێك ده‌وه‌ستن

زۆرجار له‌سه‌ر لق وپۆپی دره‌خته‌كان،پۆلێ له‌ چۆله‌كه‌ یان باڵنده‌ ده‌بینین، به‌تایبه‌تی له‌ كاتی به‌یانیان ،یان له‌كاتی رۆژ ئاوابوون وه‌كو ئاماده‌ سازییه‌ك پێش خه‌وتنیان بۆ چوونه‌ ناو هێلانه‌كانیان ،به‌ڵام ئه‌وه‌ی سه‌یره‌ بوونی كۆمه‌ڵێكی زۆر له‌ بزن له‌سه‌ر دره‌ختێك مایه‌ی تێرامان و سه‌یروسه‌مه‌ره‌یه‌.

ئاژانسی "دیلی میل"ی به‌ریتانی گرته‌ ڤیدیۆی ئه‌و كۆمه‌ڵه‌ بزنه‌ی له‌سه‌ر دره‌ختێك بڵاوكرده‌وه‌ ،كه‌له‌لایه‌ن یه‌كێك له‌ چالاكوانان له‌ ناوچه‌یه‌كی وڵاتی مه‌غریب وێنه‌ی گیراوه‌ .

ئا- كامران

ژێده‌ر-سپۆتینگ