زیانه‌كانی هه‌وای سپلیت له‌سه‌ر ته‌ندروستی مرۆڤ بزانه‌

چه‌ند لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی زانستی ، گه‌یشتوون به‌و ئه‌نجامه‌ی كه‌ هه‌وای ئامێری سپلێت زیان، به‌ هه‌ردوو كۆئه‌ندامی ده‌مار و هه‌ناسه‌دانی مرۆڤ ده‌گه‌یه‌نێت.   

گۆڤاری (تۆپ سایێنت) ئه‌نجامی لێۆڵینه‌وه‌یه‌كی زانستی بڵاوكرده‌وه‌ ، له‌و لێكۆڵینه‌وه‌یه‌دا زاناكان گه‌یشتوون به‌و ئه‌نجامه‌ی كه‌ هه‌وای سپلیت ،هۆكارێكی بنه‌ڕه‌تی  تووشبوونه‌ به‌ نه‌خۆشییه‌كانی چاوو و هه‌وكردنی جوومگه‌كان  به‌و هۆیه‌ی كه‌ هه‌وای سپلیت له‌ هاویندا هه‌وایه‌كی سارد و شێدار دروستده‌كات ، ده‌بێته‌ هۆی گرفتی هه‌ناسه‌دان لای ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ كێشه‌ی هه‌ناسه‌دان یان ڕه‌بۆیان هه‌یه‌ .   

ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ی خۆدانه‌به‌ر هه‌وای ساردی سپلیت بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ گرژ بوونی ماسوولكه‌كان و ته‌زینی جوومگه‌كانی لێ‌ ده‌كه‌وێته‌وه‌ له‌گه‌ڵ هه‌ستكردن به‌ماندووێتی هه‌میشه‌یی ،ئه‌گه‌ر ئه‌م دۆخه‌ به‌رده‌وام بێت ده‌بێته‌ هۆی نه‌خۆشی ،درێژخایه‌نی جوومگه‌كان

لێكۆڵینه‌وه‌كه‌ ئه‌وه‌شی ده‌رخستووه‌ ، ئه‌و هه‌وایه‌ی سپلیت بۆ ناو ژووری فه‌راهه‌م ده‌كات هه‌وایه‌كی نموونه‌ییه‌ بۆ گه‌شه‌كردنی ڤایرۆس و به‌كتریاكان،بۆیه‌ پێویسته‌ ئه‌و ژوورانه‌ی سپلیتیان تێدایه‌، لانی كه‌م هه‌فته‌ی جارێك پاك بكرێنه‌وه‌،ئه‌مه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ش له‌ به‌رچاوو نه‌گرین فلته‌ری سپلیت ئه‌گه‌ری تێكچوونی هه‌یه‌ به‌ بێ‌ ئه‌وه‌ی پێی بزانین ، له‌ كاتی ئه‌و تێكچوونه‌شدا ئاستی سروشتی گازه‌كان له‌ هه‌وای ناو ژووردا گۆڕانی به‌سه‌ردا دێت و به‌ زیان بۆ ته‌ندروستی مرۆڤ ته‌واو ده‌بێت.       

زیانه‌كانی سپلیت له‌رووی ته‌ندروستییه‌وه‌:

1-هه‌وكردنی جیوبی لوت.

2-هۆكاری هه‌وكردنی قوڕگه‌.

3-پێست وشكده‌كاته‌وه‌ و ناشرینی ده‌كات، ره‌نگه‌ هه‌ندێك كات بقڵیشێت.

4-تووشی حه‌ساسیه‌ت ده‌كات.

5-ئه‌گه‌ر تووشبوونی هه‌یه‌ به‌ نه‌خۆشیه‌كانی هه‌ناسه‌دان و ته‌نگه‌نه‌فه‌سی.

ئا/ ئیسماعیل حه‌یده‌رقاره‌مان