سێ قارچكی ماتسوتاكی ژاپۆنی به‌ حه‌وت هه‌زار و 600 دۆلار فرۆشران

سێ قارچكی ماتسوتاكی له‌ یه‌كه‌م چنینه‌وه‌ی ئه‌م وه‌رزه‌دا له‌ ژاپۆن، به‌ 830 هه‌زار یه‌ن (حه‌وت هه‌زار و 600 دۆلار) فرۆشران.

به‌پێی ئه‌و هه‌واڵه‌ی له‌ میدیاكانی ژاپۆندا بڵاو كراوه‌ته‌وه‌، ئه‌و نرخه‌ی له‌ كردنه‌وه‌ی وه‌رزی چنینه‌وه‌ی قارچكی ماتسوتاكی دراوه،‌ بووه‌ته‌ جێی سه‌رنج.

ئه‌و سێ قارچكه‌ی جۆری ماتسوتاكی له‌ شارۆچكه‌ی تامبا-ساسایاما له‌ ویلایه‌تی هیۆگۆ به‌ 830 هه‌زار یه‌ن (حه‌وت هه‌زار و 600 دۆلار) فرۆشران.

ئه‌م قارچكانه‌ كه‌ درێژییان له‌ نێوان حه‌وت بۆ 11 سانتیمه‌تردایه‌ و به‌ تێكڕایی كێشیان 70 گرام ده‌بێت، له‌لایه‌ن رێستۆرانتی تامبا-ساسایاما كینماتاوه‌ كڕدران كه‌ گرنگی به‌ به‌روبوومی خۆماڵی ده‌دات.

له‌ ده‌ستپێكی وه‌رزی چنینه‌وه‌ی قارچكدا، نرخی یه‌ك كیلۆگرام قارچكی ماتسوتاكی گه‌یشته‌ 11،8 ملیۆن یه‌ن (108 هه‌زار دۆلار).