بانكی ڕافیده‌ین: ئه‌م توێژانه‌ ده‌توانن قه‌رزه‌ 50 ملیۆنه‌كه‌ وه‌ربگرن‌

بانكی ڕافیده‌ین ناوی ئه‌و توێژانه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی عێراقی ئاشكرا كرد كه‌ ده‌توانن بۆ له‌مه‌ودوا له‌ قه‌رزه‌ 50 ملیۆن دیناره‌كه‌‌ی بانكه‌كه‌یان سوودمه‌ندبن.

بانكی ڕافیده‌ین له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند: ئه‌و توێژانه‌ی نێو كۆمه‌ڵگه‌ی عێراق كه‌ ده‌توانن قه‌رزه‌ 50 ملیۆنه‌كه‌ وه‌ربگرن بریتین له‌، فه‌رمانبه‌ران، ئه‌ندامانی هێزه‌كانی ئه‌منی و هه‌روه‌ها هاووڵاتییانیش.

هه‌روه‌ها ئاشكرای كرد كه‌ داواكردن و وه‌رگرتنی قه‌رزه‌كه‌ له‌ ڕێگه‌ی لقه‌كانی بانكی ڕافیده‌ین له‌ سه‌رجه‌م پارێزگاكانی عێراق ده‌بێت.

بانكی ڕافیده‌ین پێشتر له‌ به‌یاننامه‌یه‌كی تردا ڕایگه‌یاندبوو كه‌ قه‌رزه‌كه‌ به‌ مه‌به‌ستی دروستكردن و نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی خانووی نیشته‌جێبوون ده‌بێت و هاووڵاتییان و فه‌رمانبه‌ر و ئه‌ندامانی هێزه‌كانی ئه‌منی عێراق ده‌توانن لێی سوودمه‌ند ده‌بن.