پله‌كانی گه‌رما زیاتر داده‌به‌زن


 پله‌كانی گه‌رما له‌هه‌رێمی كوردستان زیاتر داده‌به‌زێت و كه‌ش و هه‌وای هه‌رێمی كوردستان فێنك ده‌بێته‌وه‌.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان پێشبینییه‌كانی ره‌وشی كه‌ش و هه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ی پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستانی راگه‌یاند.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌ رایده‌گه‌ێنێت:  له‌و ماوه‌یه‌دا ئاسمانی پارێزگاكانی هه‌رێم ساماڵ ده‌بێت و پله‌كانی گه‌رماش به‌راورد به‌ رۆژ و هه‌فته‌كانی پێشوو زیاتر داده‌به‌زێت.
كه‌شناسی ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌شده‌كات، كه‌ به‌رزترین پله‌كانی گه‌رما بۆ ئه‌مڕۆ و سبه‌ی هه‌ینی به‌م شێوه‌یه‌ ده‌بێت:
پێنجشه‌ممه‌ 16-9-2021
هه‌ولێر  35  پله‌ ، دهۆك  35 پله‌ ، سلێمانی 36 پله‌ ، هه‌ڵه‌بجه‌ 38 پله‌ ، كه‌ركوك 39 پله‌ .
هه‌ینی 17-9-2021
هه‌ولێر 34 پله‌ ، دهۆك 34 پله‌ ، سلێمانی 35 پله‌ ، هه‌ڵه‌بجه‌ 37 پله‌ ، كه‌ركوك 38 پله‌ .