له‌ كاتى نووستن مۆبایله‌كه‌ت له ‌كۆێ دابنێی باشه‌؟

به‌ڕێوه‌به‌رى ئیكۆلۆژیاى ئاسمانى ژیان له ‌لێدوانێكدا باس له‌وه‌ ده‌كات، كه‌ پێویسته‌ مۆبایله‌كه‌ت له ‌كاتى خه‌وتندا مه‌ترێك لێت دوور بێ.

ئه‌نتوان پاستریبۆف به‌ڕێوه‌به‌رى ئیكۆلۆژیاى ئاسمانى ژیان ئاماژه‌ش به‌وه‌ ده‌كات كه‌ زۆرێك له‌ خه‌ڵك واز له‌ ته‌له‌فۆنه‌كانیان ناهێنن و له ‌نزیك سه‌رینه‌كانیان دایده‌نێن، به‌ڵام كه‌ى ئه‌م دۆخه‌ مه‌ترسی له‌سه‌ر ته‌ندروستى هه‌یه‌؟ 

له‌مڕووه‌وه‌ باس له‌وه‌ ده‌كات له ‌سه‌ره‌تای ده‌ركه‌وتنى مۆبایل زۆرێك له‌ پزیشكه‌كان ترسیان له ‌تیشكه‌كانی هه‌بوو‌، چونكه‌ هۆیه‌كه‌ بۆ شێرپه‌نجه‌، له ‌كاتێكدا پێویسته‌ ئامێره‌ نوێیه‌كان ترسیان نه‌بێ، له‌مباره‌یه‌وه‌‌ چه‌ندین تاقیكردنه‌وه‌ ده‌كرێ تا به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك ترسى له‌سه‌ر ته‌ندروستى مرۆڤ  نه‌بێ، كه‌چى له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌دا به ‌ته‌واوى توێژینه‌وه‌ له‌سه‌ر كاریگه‌رییه‌كانى نه‌كراوه‌، به ‌تایبه‌ت كاریگه‌رى له‌سه‌ر ئه‌ندام و ریشاڵه‌ ناوخۆییه‌كانى مرۆڤ.

هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: وه‌ك بنه‌مایه‌كى گشتى پێویسته‌ له ‌نزیك ته‌له‌فۆن‌ نه‌خه‌ویت، یان نابێ له‌ژێر سه‌رین دابنرێ و با له ‌نزیك سه‌ر نه‌بێ و باشتره‌ نیو مه‌تر یان مه‌ترێك لێت دوور بێ.

ئه‌م شاره‌زایه‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ش‌ ده‌دا كه‌ ئه‌م دوورییه‌ له ‌گونده‌كاندا ده‌بێ دوورتر بێ، چونكه‌ ته‌له‌فۆن وزه‌یه‌كى زیاتر ده‌با تا په‌یوه‌ندى به ‌وێستگه‌كه‌ى بكات، بۆیه‌ تیشكه‌كانى زیاتر ده‌بێ و پێویسته‌ له ‌جه‌سته‌ دوور بێ به ‌تایبه‌ت له ‌كاتى خه‌وتن له ‌شه‌ودا.

سومریه‌ نیوز