سبه‌ی ئه‌رسه‌لان ده‌ورێش سیمینارێكی شانۆیی ساز ده‌كات

سبەی پێنجشەم لە شاری قەڵادزێ و له‌ ماڵی کەلەپووری و رۆشنبیری، هونه‌رمه‌ند ئه‌رسه‌لان ده‌روێش سیمینارێکی هونەری له‌ژێر ناونیشانی (نمایشی شانۆ له‌نێوان نووسه‌ر و ده‌رهێنه‌ر) پێشكه‌ش ده‌كات .

ئه‌سه‌لان ده‌روێش له ‌لێداونێكی تایبه‌تدا به‌ ماڵپه‌ری (كوردستان تیڤی) ڕاگه‌یاند: له‌ سیمناره‌كه‌دا هه‌وڵ ده‌ده‌ین گرینگی له‌نێوان نووسه‌ر و ده‌رهێنه‌ر له‌ پڕۆسه‌ی ده‌رهێناندا بۆ ئاماده‌بووان شی بكه‌ینه‌وه.

هه‌ر له‌كۆڕه‌كه‌دا کۆمەڵگەی پەروەردەیی مارگرێت بەشداردەبێت و هونەرمەند خدر محەمەد سیمینارەکە بەڕێوە دەبات.

كۆڕه‌كه‌ كاتژمێر 6ی ئێواره‌ی سبه‌ی پێنجشه‌م‌  له‌ ماڵی کەلەپووری و رۆشنبیری له‌ قه‌ڵادزی به‌رێوه‌ ده‌چێت.

 

ئا- كامران