کەسێک بە تۆمەتی برينداركردنی براکه‌ی دەستگیر دەکرێت

ئەمڕۆ چوارشەممە، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی تۆمه‌تبارێكی ڕاگەیاند، كه‌ برایه‌كی‌ خۆی‌ به‌فیشه‌ك بریندار كردبوو.

پۆلیسی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ له‌ڕووداوێكدا له‌گه‌ڕه‌كی‌ سه‌رچنار كه‌سێك له‌ماڵه‌كه‌ی‌ خۆیدا به‌فیشه‌ك له‌لایه‌ن برایه‌كی‌ خۆیه‌وه‌ بریندار كرا، ده‌ستبه‌جێ له‌لایه‌ن هێزه‌كانی‌ پۆلیسه‌وه‌ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ڕووداوه‌كه‌ ده‌ستیپێكرد و پاش وه‌رگرتنی‌ بڕیاری‌ دادوه‌ر توانرا تۆمه‌تباره‌كه‌ له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی‌ بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ سه‌رچناره‌وه‌ ده‌ستگیربكرێت.

پۆلیسی سلێمانی ئاشکرای دەکات، تۆمه‌تبار (ئـ ، ئـ ، ع) به‌بڕیاری‌ دادوه‌ر، به‌پێی‌ مادده‌كانی‌ (405) و (31) له‌یاسای‌ سزادانی‌ عێراقی‌ ڕاگیراوه‌ و لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامن.

ڕاشیدەگەیەنێت، تۆمەتباری ناوبراو لەچەند بنکەیەکی دیکەی پۆلیس سکاڵای لەسەر تۆمارکراوە و داواکراو بووە، بەھۆی تەقەکردن و شەڕکردن و ھێرشکردن بەچەک