پله‌كانی گه‌رما زیاتر داده‌به‌زێت


شاره‌زاییه‌كی بواری كه‌شناسی  رایده‌گه‌ێنێت، له‌هه‌رێمی كوردستان پله‌كانی گه‌رما له‌ سبه‌یه‌وه‌ زیاتر داده‌به‌زێت.
ئاراس جه‌بار شاره‌زای بواری كه‌شناسی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌ێنێت، له‌ سبه‌ی پێنجشه‌ممه‌وه‌ 16 ى 9 ى 2021 ،  لە ئەنجامی بەردەوامی کاریگەری ئەو بەرە ھەوا فێنکەی لەسەر ناوچەکە جێگیر بووە پلەکانی گەرما بەڕاورد بە ئەمڕۆ 1 تا 3 پلەی سیلیزی نزمتردەبنەوە و لە رۆژانی رابردوو زیاتر ھەست بە فێنکبوونی کەش و ھەوا دەکرێت .
راشیده‌گه‌ێنێت، سبه‌ی پله‌كانی گه‌رما له‌ پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان به‌م شێوه‌یه‌ ده‌بێت:  هه‌ولێر 35 پله‌ ، سلێمانی 34 پله‌،  دهۆك 34 پله‌ ، هه‌ڵه‌بجه‌ 35 پله‌ ، كه‌ركوك 36پله‌. 
ئاراس جه‌بار ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌شده‌كات، له‌ناوچه‌كانی گه‌رمیاندا پله‌ی گه‌رما له‌ نێوان 38 بۆ 39 پله‌ ده‌بێت و له‌ ئیداره‌ی راپه‌رینیش 34 بۆ 35 پله‌ .
ده‌شڵێت:  له‌و ماوه‌یه‌دا  ئاسمانی پارێزگاكانی هه‌رێم ساماڵ ده‌بێت.

دارشتنه‌وه‌ی هه‌واڵ - شوان عه‌زیز