هه‌ولێر.. عه‌ره‌بێكی سووری به‌تۆمه‌تی ساخته‌كردنی ڤیزا و وه‌رگرتنی پاره‌ له‌ هاووڵاتییان ده‌ستگیر كرا

پۆلیسی هه‌ولێر رایگه‌یاند: عه‌ره‌بێك ده‌ستگیر كراوه‌ به‌تۆمه‌تی ساخته‌كردنی ڤیزا و وه‌رگرتنی پاره‌ له‌هاووڵاتییان.
له‌راگه‌یاندراوێكدا، به‌رێوبه‌رایه‌تی پۆلیسی هه‌ولێر بڵاویكرده‌وه‌: بەشی پۆلیسی قەزای دەشتی هەولێر، بنکەی پۆلیسی شاوێس، تۆمەتبارێکی بە ڕەچەڵەک عەرەبی سوورییان بە ناوی (ع. م. ج) بە تۆمەتی ساختەکردنی ڤیزا و وەرگرتنی پارە لە هاووڵاتیان، دەستگیر کرد. 
پۆلیس هه‌ولێر راشیده‌گه‌ێنێت: تۆمەتباری ئاماژەپێکراو، کە بە فێڵ پارەی لە چەندین کەس وەرگرتووە و لە بنکەی پۆلیسی فڕۆکەخانەش بەپێی ماددە (289) فەرمانی دەستگیرکردنی هەبوو، لە ئێستادا بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە، ڕاگیراوە.

 

دارشتنه‌وه‌ی هه‌واڵ - شوان عه‌زیز