به‌چاودێری مه‌سرور بارزانی سبه‌ی پڕۆژه‌یه‌كی كاره‌با له‌ هه‌ولێر ده‌كرێته‌وه‌

 وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه‌: سبەی(2021/9/16) لە مەراسیمێكدا  پرۆژەیەكی كارەبا لە هەولێر دەکرێته‌وه‌.
  له‌ راگه‌یاندراوێكدا وه‌زاره‌تی كاره‌با بڵاویكرده‌وه‌: لەژێر چاودێری (مەسرور بارزانی) سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان؛ بە ئامادەبوونی وەزیری كارەبا و پارێزگاری هەولێر،  بەگوژمەی 626 ملیۆن دینار  پرۆژەی دەرهێنانی 5 فیدەر لەوێستگەی مۆبایلی دارەشەكران دەکرێته‌وه‌.
وه‌زاره‌تی كاره‌با رایده‌گه‌ێنێت: پڕۆژه‌كه‌  چارەسەری بارزۆری و كێشەی كارەبای دارەشەكران و تەواوی گوندەكانی ناوچەكە دەكات. 

 

شوان عه‌زیز