رۆشنبیرى و كلتوورى چینى ئه‌فریقیا داگیر ده‌كات

  چین توڕێكى فراوانى ته‌له‌فزیۆنى له‌كیشوه‌رى ئه‌فریقیا دامه‌زراندووه‌، ئه‌و تیڤیانه‌ زیاتر فیلمه‌كانى كۆنگ فۆ و زنجیره‌ درامییه‌ مێژووییه‌كان نیشانى جه‌ماوه‌رى ئه‌و كیشوه‌ره‌ ده‌دات.

چین جگه‌ له‌وه‌ى هێڵى شه‌مه‌نده‌فه‌ر داده‌نێ، له‌ته‌ك ئه‌مه‌ش كۆمپانیاى Star Times له‌ئێستادا 12 ملیۆن به‌كارهێنه‌رى ته‌له‌فزیۆنى ژماره‌یى هه‌یه‌، هه‌روه‌ها 20 ملیۆن به‌كارهێنه‌رى مۆبایلى له‌30 ده‌وڵه‌تى ئه‌فریقى هه‌یه‌، ئه‌مه‌و به‌پێى رۆژنامه‌ى The Timesى به‌ریتانى، ئه‌م كۆمپانیایه‌ بۆ ماوه‌ى 20 ساڵه‌ له‌و كیشوه‌ره‌ كار ده‌كات و چه‌ندین كاڵاى ته‌له‌فزیۆنى له‌وڵاتانى كینیا و ته‌نزانیا و ئۆگه‌ندا و باشوورى ئه‌فریقیا هه‌یه‌.

له‌مباره‌یه‌وه‌ كووه‌ تیسكى جێگرى سه‌رۆكى ئه‌و كۆمپانیایه‌ ده‌ڵێت "ئه‌و كه‌ناڵه‌ى تایبه‌ت بوو به‌كۆنگ فۆ بینه‌رانى زۆر بوو، هه‌روا بینه‌رانى ئه‌م كیشوه‌ره‌ دراما چینییه‌كانیان لا خۆشه‌".
له‌لایه‌كى دیكه‌وه‌ جه‌ماوه‌رى ئه‌و كیشوه‌ره‌ زیاتر حه‌زیان له‌بابه‌ته‌ خێزانى و رۆمانسییه‌ نوێیه‌كانه‌، ریبیكا جیشوكى ته‌مه‌ن 29 ساڵ له‌كینیا باس له‌وه‌ ده‌كات دراما چینییه‌كان به‌شێوه‌یه‌كى سه‌ره‌كى ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ به‌ها هاوبه‌شه‌كان له‌نێوان هه‌ردوو كۆمه‌ڵگه‌دا.

كۆمپانیاى Star Times جه‌خت له‌وه‌ ده‌كه‌نه‌وه‌، كه‌ ئامانجیانه‌ رۆشنبیرى و كلتوورى چینى له‌ئه‌فریقیا بڵاو ببێته‌وه‌، هه‌روا به‌وردى و به‌قووڵى له‌چین تێبگه‌ن. له‌لایه‌كى دیكه‌وه‌ ئه‌و كۆمپانیایه‌ له‌ئاهه‌نگێكدا باسیان له‌وه‌ كردووه‌ له‌ماوه‌ى سێ تا پێنج ساڵدا 70% راگه‌یاندنى چینى ده‌گاته‌ دانیشتووانى ئه‌فریقیا.

عربى پۆست