ئه‌پـڵ ئایـفـۆنى 13 ده‌خاته‌ڕوو

كۆمپانیاى ئه‌پڵ  له‌نێوه‌ندى پیشانگه‌ى ساڵانه‌ى خستنه‌ڕووى كاڵاكانى ئاشكراى كرد، كه‌ "ئایفۆن 13 پڕۆ" و "ئایفۆن 13 پڕۆماكس ده‌خاته‌ بازاڕه‌وه‌.


نه‌وه‌ى نوێى ئایفۆن پڕۆ، هه‌ر چوار ره‌نگى ره‌ش و سپى و زێڕینى و ئاسمانى دابینكردووه‌، "ئایفۆن 13 پڕۆ" و "ئایفۆن 13 پڕۆماكس خه‌سڵه‌تى سه‌رسوڕهێنه‌رى تیادایه‌، به‌تایبه‌تى له‌رووى روونى شاشه‌ و هێزى كامێراكه‌ى، به‌پێى لێدوانه‌كانى كۆمپانیاى ئه‌پڵ ته‌له‌فۆنه‌كه‌ خێرایى جووله‌ى "گرافێكس"ى 50% زیاتره‌ له‌خێرایى ئه‌و كۆمپانیانه‌ى كێبڕكێى له‌گه‌ڵدا ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌ش خه‌سڵه‌تێكى به‌سووده‌ بۆ یارییه‌ ئه‌لیكترۆنییه‌كان ناو ته‌له‌فۆن.


له‌لایه‌كى دیكه‌وه‌ شاشه‌كه‌ى خه‌سڵه‌تى "پڕۆ مۆشن"ه‌ به‌خێرایى 120هێرتز، تا پراكتیك و جووله‌ى شاشه‌كه‌ هاوكات بێ له‌گه‌ڵ په‌نجه‌ى به‌كارهێنه‌ره‌كه‌، هه‌روه‌ها كامیراكه‌ى خه‌سڵه‌تى سه‌رسوڕهێنه‌رى وێنه‌گرتنى سینه‌مایى هه‌یه‌ و وێنه‌ سینه‌ماییه‌كانى لێكچووى فیلمه‌كانى هۆڵیۆده‌.
هاوكات نرخه‌كه‌ى ته‌له‌فۆنى ئایفۆن 13 پڕۆ 999دۆلاره‌، هه‌روه‌ها نرخى ئایفۆن پڕۆماكس 1099دۆلاره‌.