پارێزگاری هه‌ولێر په‌یامی هاوخه‌می سه‌رۆكی حكومه‌تی گه‌یانده‌ خانه‌واده‌یه‌كی خه‌ڵكی ڕۆژئاوای كوردستان

به‌هۆی ڕووخانی دیواری ماڵه‌كه‌یانه‌وه‌ چوار منداڵیان بوونه‌ قوربانی

به‌نوێنه‌رایه‌تى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێم، پارێزگارى هه‌ولێر سه‌ردانى خانه‌واده‌یه‌ى ئه‌و منداڵانه‌ى كرد كه‌ به‌هۆى رووخانی دیوارى ماڵه‌كه‌یان گیانیان له‌ده‌ستدا

دواى ئه‌وه‌ى لە یەکێک لە گەڕەکەکانی ناحییه‌ى کەسنەزان دیوار بەسەر چوار منداڵدا رووخا و بەهۆیەوە دووانیان گیانیان لەدەستدا، دووی دیکەش برینداربوون كه‌ خەڵکی رۆژئاوای کوردستانن. ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ سێشه‌مه‌ 2021.9.14،  به‌نوێنه‌رایه‌تى مه‌سرور بارزانى، سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هه‌ولێر، سه‌ردانى خانه‌واده‌كه‌یانى كرد.

پارێزگارى هه‌ولێر، له‌سه‌ردانه‌كه‌یدا دواى گه‌یاندنى هاوخه‌مى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به‌هۆى گیان له‌دەستدانى منداڵه‌كانیان، هیواى سه‌لامه‌تى و زوو چاكبوونه‌وه‌ى بۆ منداڵه‌كانى تر خواست و ئاماده‌یى هه‌رچی پێویستیه‌ بۆ چاره‌سه‌ریان نیشاندا و دڵنییاى كردنه‌وه‌ كه‌ ئه‌وان له‌نێو كه‌س وكارى خۆیانن و وه‌كو پارێزگاى هه‌ولێریش هه‌رچی پێویست بێت بۆ یارمه‌تیدان و هاوكارییكردنیان ئاماده‌ن.