لوفتهانزا گەشتەكانی له‌ نێوان هەولێر و فرانكفۆرت دەستپێده‌كاته‌وه‌  

لوفتهانزا  لە 21ی ئەم مانگەوه‌ گەشتەكانی لەنێوان هەولێر و فرانكفۆرت دەست پێده‌كاته‌وه‌.

ئەحمەد هوشیار، بەرێوەبەری گشتی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هه‌ولێررایگه‌یاند: دوای وەستانی گەشتەكانیان بۆ هەرێمی كوردستان بۆ ماوەی ساڵێك و نیو، ئه‌مڕۆ بەفەرمی لوفتهانزا بڕیاری دا لە 21ی ئەم مانگەوه‌ گەشتەكانی لەنێوان هەولێر و فرانكفۆرت دەست پێبكاتەوە .

بەڕێوەبەری گشتی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هه‌ولێر ده‌شڵێت: گەشتەكان راستەوخۆ دەبن و لەهەفتەیەكدا رۆژانی شەممە و سێشەممە ئەنجام دەدرێت .