بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك له‌كه‌لار روویدا

بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به‌دووری 30 كیلۆمه‌تر له‌ شارۆچكه‌ی كه‌لار روویدا.

به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكردۆته‌وه‌ كه‌ بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك  له‌كاتژمێر 33: 12 خووله‌كه‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 14-9-2021 به‌دووری 30 كیلۆمه‌تر له‌ شارۆچكه‌ی كه‌لار روویداوه‌.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان ده‌شڵێت: بوومه‌له‌رزه‌كه‌ به‌ گوڕی 3،5 به‌ پێوه‌ری ریخته‌ر له‌ قووڵایی 8 كیلۆمه‌تردا بووه‌.

11

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان، ئاماژه‌ی به‌ زه‌ره‌روو زیانی بوومه‌له‌رزه‌كه‌دا نه‌كردووه‌.