227  ژینگه‌پارێز له‌ جیهاندا كوژراون

به‌شێوه‌یه‌كى پێشبینی نه‌كراو، پارێزه‌رانى ژینگه‌ له ‌زۆر شوێنى جیهان ڕووبه‌ڕووى كوشتن ده‌بنه‌وه‌، به ‌تایبه‌تى له ‌ساڵى ڕابردوو ژماره‌یه‌ك له ‌پارێزه‌رانى ژینگه‌ كوژراون.

به‌پێى ڕاپۆرتێك له‌لایه‌ن ڕێكخراوى گلۆبال ویتنیسه‌وه‌ ده‌رچووه‌، له‌ ساڵى رابردوودا 227 كه‌سى پارێزه‌رى ژینگه‌ له ‌هه‌موو جیهاندا كوژراون، ئه‌مه‌ش به‌رزترین ژماره‌یه‌ تا ئێستا رووبه‌ڕووى ژینگه‌پارێزان ببێته‌وه‌، به‌پێى ڕاپۆرته‌كه‌ زیاتر بابه‌ته‌كان په‌یوه‌سته‌ به‌ له‌ناوبردنى سامانه‌ سروشتییه‌كان، وه‌ك بڕینه‌وه‌ى دار و كاره‌ بازرگانییه‌كانى كشتوكاڵ له ‌ته‌ك دانانى به‌نداوه‌ كاره‌باییه‌كان.

له‌لایه‌كى دیكه‌وه‌ ڕاپۆرته‌كه‌ باس له‌و قوربانییانه‌ ده‌كات كه‌ ژینگه‌ پارێزبوونه‌ و به‌رگرییان كردووه‌ تا سروشته‌كه‌ به ‌ته‌واوى نه‌شێوێ، به‌ڵام به‌شێكیان به‌ ده‌ستى كه‌سانێك كوژراون كه‌ مه‌به‌ستیان بووه‌ ژینگه‌ى ناوچه‌یه‌ك بشێوێنن، هه‌ر ئه‌و رێكخراوه‌ باس له‌وه‌ش ده‌كات كۆى گشتى له‌ هه‌ر هه‌فته‌یه‌كدا له ‌ساڵى رابردوو 4 چالاكوانى ژینگه‌پارێز كوژراون، ئه‌مه‌ش له‌دواى ئه‌وه‌ى له‌ساڵى 2015 له‌ پاریس واژوو له‌سه‌ر رێككه‌وتنى گۆڕانى كه‌شوهه‌وا كراوه‌.

دیاره‌ ئه‌م ژماره‌یه‌ جێگه‌ى هه‌ڵوه‌سته‌كردنه‌، پێده‌چێ كوژراوه‌كان زیاتر بێت به‌هۆى كۆت و به‌ند له‌سه‌ر ئازادى و رۆژنامه‌نووسان.
راپۆرته‌كه‌ ئاماژه‌ش به‌وه‌ ده‌كات حاڵه‌ته‌كانى بڕینه‌وه‌ى دار و دره‌خت 23 كوژراوى لێكه‌وتۆته‌وه‌، به‌تایبه‌تى له ‌به‌ڕازیل و پیرۆ و فلیپین، هه‌روا خه‌ڵكى ره‌سه‌نى ئه‌و ناوچانه‌ زیاتر ڕووبه‌ڕووى كوشتن بوونه‌ته‌وه‌. 

هاوكات به‌پێى راپۆرته‌كه‌ى گڵۆباڵ ویتنیس چالاكوانه‌كان تا ئێستا هه‌ڕه‌شه‌یان لێده‌كرێ به‌تایبه‌تى له ‌ناوچه‌ى گوابینۆلى هیندۆراس، به‌شێكیش له‌وانه‌ى له‌ گردبوونه‌وه‌كان بوونه‌ و گردبوونه‌وه‌كانیان بۆ پاراستنى ژینگه‌ بووه‌، تا ئێستا به‌ندكراون.
BBC
 

jpg