به‌ ڤیدیۆ.. هانده‌ران پشیله‌یه‌ك له‌ مردن ڕزگار ده‌كه‌ن

له‌ ئه‌مریكا له‌كاتی به‌رێوه‌چوونی یارییه‌كی تۆپی پێدا، له‌ نێو یاریگا پشیله‌یه‌ك، له‌ شوێنی به‌رزه‌وه‌ گیر ببوو، ژیانیشی كه‌وتبووه‌ مه‌ترسی به‌هۆی به‌رزی شوێنه‌كه‌ش هیچ هانده‌رێك نه‌ده‌گیشته‌ شوێنه‌كه‌. 

له‌ ڤیدیۆییه‌كه‌دا، ده‌رده‌كه‌وێت كه‌ پشیله‌كه‌ ناتوانێت به‌هیچ شێوه‌یه‌ك خۆی رزگار بكات، هه‌رچه‌ند زۆر هه‌وڵیدا به‌ڵام بێسوود بوو، بۆیه‌ به‌ناچاری خۆی فرێده‌دات، به‌ڵام هاندارنی ناو یاریگا، له‌ ژێره‌وه‌ توانیان به‌هۆی بوونی په‌رۆیه‌ك، كه‌ بریتی بوو له‌، ئاڵای ئه‌مریكا، پیشله‌كه‌ له‌ مردن رزگار بكه‌ن، به‌م  شێوه‌یه‌ پشیله‌كه‌ ده‌كه‌وێته‌ سه‌ر ئاڵایه‌كه‌ بێ ئه‌وه‌ی هیچ زیانێكی به‌ركه‌وێت.

ئا- كامران
ژێده‌ر – سپۆتینگ